ئاوە تەماتە و پاقڵەمەنی تر بۆ بەشە خۆراکی مانگانەی ھاوڵاتیان زیاد دەکرێت

2021-05-08   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە مانگەکانی داھاتوودا ماددەی تری خۆراک بۆ بەشە خۆراکی مانگانەی ھاووڵاتیان زیاد دەکرێت.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، بە پێی ئەو نوسراوەی لەلایەن وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقەوە ئاڕاستەیان کراوە، لە مانگەکانی داھاتوودا ماددەی تری خۆراک بۆ بەشە خۆراکی مانگانەی ھاووڵاتیان زیاد دەکرێت.


ئاشکراشیکرد، ماددەکان بریتین لە ئاوە تەماتە و جۆرەکانی تری پاقلەمەنی و ھاوکات لە ڕێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت.


وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم ڕاشیگەیاند، چاوەڕوانن برنجی دوو مانگی تر بۆ ھەرێم بنێردرێت بۆ ئەوەی دابەشی بکەن، چونکە ھاوڵاتیانی پارێزگاکانی تری عێراق وەریان گرتووە.