بڕی ٤٣٠ ھەزار دۆزی تر لە ڤاکسینی فایزەر گەیشتە عێراق

2021-08-29   |  
عێراق ڤاکسینی فایزەر
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی تەندروستی عێراق گەیشتنی کاروانێکی تری ڤاکسینی فایزەری راگەیاند .

کۆمپانیای گشتی بە بازاڕکردنی دەرمان و پێداویستیە پزیشکییەکان کە سەر بە وەزارەتی تەندروستی عێراقە ، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد ، کاروانێکی تری ڤاکسینی کۆرۆنای کۆمپانیای فایزەر بە بڕی ٤٣٠ ھەزار دۆز گەیشتۆتە عێراق و بەسەر سەرجەم ناوەندەکانی بەکارھێنانی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنادا لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا دابەشکراوە .
لە ماوەی رابردوودا ملیۆنان دۆز لە ڤاکسینەکانی فایزەر و ئەسترازینیکا و سینۆفارم گەیشتونەتە عێراق و تا ئێستاش زیاتر لە ٣ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار ھاوڵاتی ڤاکسینیان وەرگرتوە .