بایدن: چین زانیارییە گرنگەکانی لە بارەی کۆرۆنا شاردووەتەوە

2021-08-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆکی ئەمریکا جارێکی تر چینی بە شاردنەوەی زانیارییە گرنگەکان لە بارەی کۆرۆنا تۆمەتبار کرد و چینیش وەڵامی دەداتەوە.

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، چین ئەو زانیارییە گرنگانەی لە تیمەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شاردووەتەوە کە گرنگ بوون بۆ تێگەیشتن لە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تا ئێستاش بەیجین ئامادەی پێشکەشکردنی زانیارییەکان نییە.


ھەواڵگری ئەمریکاش سەرەڕای بەردەوامی گومانەکانی لە بارەی سەرچاوەی کۆرۆنا ڕایگەیاندووە، دڵنیابوونەتەوە کە ڤایرۆسەکە بۆ بەکارھێنانی وەک چەکێکی بایۆلۆژی دروست نەکراوە.


کونسوڵخانەی چینیش لە نیویۆرک قسەکانی جۆو بایدن و ھەواڵگری ئەمریکای ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمریکا لە بە سیاسیکردنی کۆرۆنا و سەرچاوەکەی بەردەوامە، لە کاتێکدا ئەم بابەتە زانستییە و ھیچ زانیارییەکیشیان نەشاردووەتەوە.