دوو ملیۆن منداڵی عێراقی پێوویستیان بە ھاوکارییە

2021-08-26   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
یونیسێف لەڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە دۆخی منداڵانی عێراقی دەڵێت ١ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار منداڵ پێویستیان بە یارمەتی ھەیە .

ڕێکخراوی یونیسێف لە راپۆرتی مانگانەی خۆی ئاماژەی بەوە داوە، زیاتر چوار ملیۆن کەس لە عێراق پێویستیان بە یارمەتی مرۆڤ دۆستانەیە و یەک ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار کەسیان منداڵن و بەڕێژەی ٣٨ ٪ لە ژێر ھێڵی ھەژاریەوەن .


یونیسێف ھۆکاری ئەو  قەیرانەی بۆ  شەڕ دژی گروپی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ تا کوو ٢٠١٧  گەڕاندووەتەوە، کە بووەتە ھۆی ئاوارەیی زیاتر لە شەش ملیۆن کەس.


لە دوای ئەوەش عێراق بە توندی کەوتووەتە ژێر کاریگەری کۆرۆنا و زیاتر لە یەک ملیۆن  ٣٠٠ توشبوو و زیاتر لە ١٦ ھەزار و ٩٠٠ حاڵەتی مردن بە ھۆی ئەم نەخۆشییە لەم وڵاتە تۆمار کراوە.


رێکخراوی یونیسێف داوا لە وڵاتانی یارمەتیدەر و لایەنە نێوخۆییەکان دەکات ٦٦ ملیۆن دۆلار بۆ پێداویستیە مرۆییەکان و چارەسەری دۆخی نا لەباری سیاسی و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دابین بکەن بەزووترین کات.