حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەستانی خوێن لە جیھان زیادیکردووە

2021-08-25   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیی ھۆشداری دەدات لە زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە نەخۆشی پەستانی خوێن لە جیھاندا و دەڵێت نزیکەی ١ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن کەس بە دەست ئەو نەخۆشیەوە دەناڵێنن.

ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی و زانکۆی "ئیمپێریاڵ کۆلێج"ی لەندەن لە توێژینەوەیەکی ھاوبەشدا ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە نەخۆشی پەستانی خوێن دەکرێت لە ڕێی چاودێریکردنەوە بە زوویی ئاشکرا بکرێت و لە ڕێی دەرمانی ھەرزانەوە چارەسەر بکرێت، بەڵام ئەوەی جێی نیگەرانییە ئەوەیە کە نیوەی تووشبووان ھیچ لە بارەی حاڵەتی خۆیان نازانن و چارەسەر وەرناگرن، ئەمەش ڕووبەڕووی مەترسییان دەکاتەوە.


بە پێی داتاکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیی، نزیکەی ١ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن کەس بە دەست ئەو نەخۆشیەوە دەناڵێنن و ملیۆنان کەسیش بەھۆیەوە ساڵانە گیان لە دەست دەدەن.