جۆبایدن ھێزەکانی وڵاتەکەی لە (سوریا و عێراق) دەستکراوە دەکات بۆ بەئامانجگرتنی ھەر گروپ و لایەنێک کە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بخەنە مەترسییەوە.
کۆشکی سپی رایگەیاند، (جۆبایدن) سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریداوە ماوەی باری نائاسایی رەوشی سەربازیی لە وڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا کە (عێراق و سوریا)ش دەگرێتەوە، بۆ یەک ساڵی تر درێژ بکاتەوە.
بەپێی بڕیارەکە، بە درێژکردنەوەی ماوەی باری نائاسایی، ئەمریکا دەستکراوە دەبێت بۆ سزادانی ھەر گروپ و لایەنێک لەو وڵاتانە و بلۆککردنی بانکەکانیان، کە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا مامەڵە بکەن.