مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایدەگەیەنێت، پەسەندکردنی سزای دەستگیرکراوانی بادینان لەلایەن دادگای پێداچوونەوە پێشھاتێکی مەترسیدارە.
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی پەسەندکردنی سزای دەستگیرکراوانی بادینان لەلایەن دادگای پێداچوونەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردوە، پێشھاتێکی لەمجۆرە، مەترسییەکی گەورەیە لەسەر سەروەری دادگاکان و بنەماکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی و ئازادیی رادەربڕین لەناو ھەرێم و وێنای ھەرێمی کوردستانیش لەبەرچاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەشێوێنێت.
راشیگەیاندووە، یەکێتیی ھەوڵ و فشارەکانی بەگەڕخستووە بۆ لابردنی سزای ناعادیلانەی دەستگیراوەکانی بادینان، داواش دەکات سەرۆکی ھەرێم دەسەڵاتی یاسایی خۆی بەکاربھێنێت و لێبوردنی تایبەت بۆ سزادراوەکان دەربکات و پەرلەمانی کوردستانیش ھەڵوەستەی جددی بکات لەسەر کەیسەکە.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی جەختیشیکردوەتەوەاتەوە، تۆمەتبارکردنی وڵاتان بە ناڕەوا و نیگەرانکردنیان خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان ناکات.