بەکارھێنانی دوو دۆزی ڤاکسین کاریگەرییەکانی زیاترن

2021-05-07   |  
ڤاکسین دوو دۆز
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڕوسیا مۆڵەتی بە یەکەمین ڤاکسین بەخشی کە بە یەک دۆز دەدرێت، بەپێی توێژینەوەیەکی زانستیش، بەکارھێنانی (دوو) دۆزی ڤاکسین کاریگەرییەکانی زیاترن.

ڕوسیا مۆڵەتی دا کە  ڤاکسینی (سپۆتنیک لایت) بە یەک دۆز بدرێت، ساڵی ڕابردووش حکومەتی ڕوسیا ھەر زوو مۆڵەتی بە کۆمپانیای بەرھەمھێنی ئەو ڤاکسینە بەخشی و لە دەیان وڵاتی جیھان بەکارھێنراوە و دەرکەوتوە کە کاراییەکەی لە ئاستێکی باڵادایە.


ھاوکات بە پێی توێژینەوەیەکی زانستی، کە لە گۆڤاری (لانسێت)ی پزیشکی ئیسرائیلی بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە بەکارھێنانی دوو دۆزی ڤاکسین کاریگەرییەکانی لە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاترن، بە تایبەتی بۆ بەشێک لە ڤاکسینەکان ئەم توێژینەوەیە راست دەرچوون.
بەپێی ئەو تۆژینەوەیەی لەو گۆڤارە بڵاوکراوەتەوە، پسپۆڕانی تەندروستی گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە بەکارھێنانی دوو دۆزی ڤاکسینی (فایزەر-بایۆنتێک)، ڕێژەی لێکەوتە ئەرێنییەکان لەسەر بە ساڵاچووان لەسەدا (٩٥) بووە، بە پێچەوانەشەوە وەرگرتنی یەک دۆز لە ڤاکسین، رێژەی بەرگری لەش بۆ ڤایرۆسەکە تەنھا لە (٦٠% بۆ ٧٧%)ە.


بە پێی دەرەنجامی توێژینەوەکەش، ھیچ وڵاتێک ئاماژەیان بە کاریگەری پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا لەسەر تەندروستی گشتی نەکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا ھێشتا بڵابوونەوەی ڤایرۆسەکە بەردەوامە، بەڵام لە کۆتاییدا کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا ئومێدێک دەدات کە بتوانرێت ڤایرۆسەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
بە پێی ئامارێکیش لەسەر ئاستی جیھان (ئیسرائیل) زۆرترین ڕێژەی دانیشتوانی ڤاکسینیان وەرگرتووە، لەبەرامبەردا لە کۆی (٤١) وڵاتی کیشوەری ئەفریقا، تەنھا (١٥) وڵاتی ئەو کیشوەرە بە ڕێژەی پێویست ڤاکسینەکەیان پێگەیشتووە.


ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیش ڕایگەیاند، تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ھەڵکشانی ئامارەکانی گیانلەدەستدان لە ھندستان، کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر پرۆگرامی (کۆڤاکس) بۆ دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بەسەر وڵاتانی جیھاندا بە شێوەیەکی یەکسان و دادپەروەرانە.