نرخی بیتکۆین ٥٠ ھەزار دۆلاری تێپەڕاند

2021-08-23   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دراوی گریمانەیی بتکۆین دوای ئەو داڕمانەی لە نرخەکەیدا روویدا، جارێکی دیکە رووی لە بەرزبوونەوە کرد.

دراوی گریمانەیی بتکۆین لە ناوەراستی مانگی ئایارەوە نرخەکەی رووی لە داشکان کردبوو، دووبارە لە سەرەتای مانگی تەموزەوە دەستی بە بەرزبوونەوە کردووە.


ئەمرۆ دراوی گریمانەیی بتکۆین لە بازارەکانی جیھان بە  ٥٠ ھەزار و ٢٧٧ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.


بەرزبوونەوەی نرخی بتکۆین دوای ئەوەدێت لە سەرەتای ئەم ھەفتەیە رۆژنامەی سیتی ئەی ئێمی لەندەنی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەھۆی جۆری نوێی کۆرۆناوە کە بە دەلیا ناسراوە زۆرێک لە وڵاتان ڕێوشوێنی توندیان گرتووەتەبەر و نا جێگیری نرخی نەوتی لە جیھاندا سەرمایەدار و وەبەرھێنەران خواستیان بۆ کڕینی بتکۆین زیادی کردووە.