ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ھیندستان بۆ سەروو٢١ ملیۆن کەس بەرزبووەوە

2021-05-07   |  
ھیندستان کۆرۆنا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە ھندستان ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تەشەنەسەندندایە و لە یەک رۆژدا نزیکەی ٤١٥ ھەزار کەس دوچاری ڤایرۆسەکە بوون، و تەنھا لە ھەفتەیەکیشدا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس دوچاری کۆرۆنا بون، کە ئەوەش بە ئامارێکی مەترسیدار دادەنرێت.

بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسەکەوە لە ھندستان دوچاری بون گەیشتۆتە ٢١ ملیۆن و ٤٩٠ ھەزار کەس، زیاتر لە ٢٣٤ ھەزارکەسیش گیانیان لەدەستداوە.

رێکخراوی تەندروستیی جیھانیش ئاشکرایکردوە، ئەو جۆرەی کۆرۆنا کە لە ھندستان بڵاوبۆتەوە و بە کۆرۆنای ھندی ناسراوە، گومان دەکرێت ھۆکاری بەرزبونەوەی لەرادەبەدەری ئامارەکانی کۆرۆنا بێت لە ھندستان، کە تائێستا لە ١٧ وڵاتی تریش تۆمارکراوە