لە تورکیا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری دەلتا لە ھەڵکشاندایە

2021-08-21   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی تەندروستی تورکیا ڕایگەیاند، ٩٠٪ی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری دەلتان.

(فەخرەدین کۆجا) وەزیری تەندروستی تورکیا ڕایگەیاند، لە زۆرینەی پارێزگاکانی تورکیا ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو لە جۆری دەلتا بە شێوەیەکی زۆر توند تەشەنەیکردووە و ٩٠٪ی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکە دەبن ھەڵگری جۆری دەڵتان.


وتیشی، لەناو ئەو کەسانەی کە بە کۆرۆنای دەلتا گیانیان لە دەستداوە، ھەردوو ژەمەکەی ڤاکسینیان بەکارھێناوە، بەڵام تا ئێستا ھیچ پلانێک نییە بۆ پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسین.