ڕوسیا مۆڵەتی بە یەکەمین ڤاکسین بەخشی کە بە یەک دۆز دەدرێت

2021-05-07   |  
ڤاکسینی (سپۆتنیک لایت)
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڕوسیا مۆڵەتی بە یەکەمین ڤاکسین بەخشی کە بە یەک دۆز دەدرێت. ڤاکسینی (سپۆتنیک لایت) جیاوازیەکەی لەگەڵ ڤاکسینی (سپۆتنیک ڤی) دا تەنھا ئەوەیە کە بە یەک دۆز وەردەگیرێت.

میکانیزمی کارکردنی سپۆتنیک ڤی ھاوشێوەی ڤاکسینەکانی ئەسترازینکا و جۆنسن ئەند جۆنسنە، ئەم ڤاکسینە لە ڤایرۆسێکی ئەنفلوەنزاوە وەرگیراوە کە کاریگەریی نەماوە و لەو ڕێیەوە بڕێکی کەم لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێتە جەستەی ئەو کەسەوە کە ڤاکسینەکە وەردەگرێت.


ساڵی ڕابردوو حکومەتی ڕوسیا ھەرزوو مۆڵەتی بە کۆمپانیای بەرھەمھێنی ئەو ڤاکسینە بەخشی ، ئەو بڕیارە پەلەیەش رەخنەی توندی لەلایەن نەیارانی ڤلادیمێر پوتینەوە لێکەوتەوە، بەڵام ڤاکسینەکە لە دەیان وڵاتی جیھان بەکارھێنراوە و دەرکەوتوە کە کارایی ڤاکسینەکە لە ئاستێکی باڵادایە.