تورکیا و میسڕ ڕاگەیەنراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە

2021-05-06   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
تورکیا و میسڕ دوای دوو ڕۆژ لە دانوستان ڕاگەیەنراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، دانوستانەکان قوڵ و ڕاشکاوانە بوون و جگە لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان گفتوگۆ لە بارەی پرسە ھەرێمییەکان کراوە.

وەفدی تورکیا و میسڕ بە سەرۆکایەتی جێگرانی وەزیری دەرەوە دوای دوو ڕۆژ کۆبوونەوە لە قاھیرە ڕاگەیەنراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەکرد، لە گفتوگۆکاندا پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و ڕەوشی ناوچەکە بە گشتی و ڕەوشی سوریا و عێراق و لیبیا تاوتوێ کراوە و جەختکراوەتەوە لەسەر بەدیھێنانی ئاشتی لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست.


ڕوونیشیکردووەتەوە، ھەردوولا ھەڵسەنگاندن بۆ ئەم گەڕەی دانوستانەکان و ڕێککەوتن لەسەر ھەنگاوەکانی داھاتوو دەکەن.