نرخی نەوتی برێنت دابەزی

2021-08-16   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھان بۆ ٦٩ دۆلار و ٤٨ سەنت دابەزی.

بە کاریگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای دەلتا لە زۆرێک لە وڵاتانی جیھان و گرتنەوەبەری رێکارەکانی خۆپارێزی، ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا، نرخی نەوت بە رێژەی ١٪ دابەزی و ھەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٤٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، نرخی نەوتی ئەمریکیش بە رێژەی لە سەدا ١٦.١٪ دابەزیوە و ھەر بەمیلێک بە ٦٧ دۆلار و ٨٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بە وتەی چاودێران،  زیادبونی ئامارەکانی کۆرۆنا لە زۆرێک لە وڵاتانی جیھان بەگشتی و لە چین بە تایبەتی کە خاوەنی دوەم گەورەترین ئابوری جیھانە، ھۆکارە بۆ دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا.