لەماوەی ئەم چەند مانگەی ئەمساڵدا ٥٠ ھەزار مەتر دووجا، شەقام و گەڕەکەکانی قەزای کەلار قیرکراون، بە بەھای ٢٠ ملیۆن دۆلاریش پرۆژە لەو بوارەدا راگیراوە.
ئەکرەم ساڵح سەرۆکی شارەوانی کەلار لەلێدوانێکدا بەکوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمساڵ لەسەر داھاتی شارەوانی و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان، ٥٠ ھەزار مەتر دووجا شەقام و گەڕەکەکانی کەلار قیرکراون.
وتیشی، جێبەجێکردنی ئەو کارە لەکاتێکدایە لەسنوری شارەوانی کەلار بەھۆی قەیرانی داراییەوە بە بەھای ٢٠ ملیۆن دۆلار پرۆژەی خزمەتگوزاری حەوت گەڕەک ڕاگیراوە