ئیدین ھازارد ھاندەرانی ریاڵ مەدرید توڕە دەکات

2021-05-06   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دوای شکستی ریاڵ مەدرید لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگ ھاندەرانی ریاڵ مەدرید دووچاری دڵتەنگیەکی زۆر بوون، بەڵام زۆری نەخایاند ئەو دڵتەنگیە گۆڕا بۆ توڕەییەکی گەورە، ئەمەش بەھۆی رەفتارێکی ئیدین ھازاردی ئەستێرەی یانەکەیان لەدوای یارییەکە.

ھازارد بە ١٧٠ ملیۆن یۆرۆ ھاتە ریاڵ مەدرید بۆ ئەوەی شوێنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بگرێتەوە ئەو یاریزانەی چوار چامپیۆنس لیگی بۆ ریاڵ مەدرید بردەوە، بەڵام سەرەڕای دەرکەوتن بە ئاستی خراپ، بەڵام بە رەفتارێک ھەمووانی توڕە کرد.

لە دوو وەرز یاریکردن بۆ ریاڵ مەدرید ھازارد دووچاری چەندین پێکان بووە بەھۆی ئەمەش نەیتوانیوە بە ئاستی بەرز دەربکەوێت و ھاندەرانیش ئارامیان گرتووە بەو ھیوایەی کە بگەڕێتەوە سەر ئاستی راستەقینەی خۆی.

بەڵام دوای یاری بەرامبەر بە چێڵسی بڵاوبوونەوەی وێنەی ھازارد کە گاڵتەو گەپ دەکات لەگەڵ یاریزانانی یانەی چێڵسی بووەتە توڕەبوونی ھاندەرانی ریاڵ مەدرید و داوادەکەن بیفرۆشن.

توڕەییەکە تەنھا لای ھاندەرانی ریاڵ مەدرید نەبووە بەڵکو گەیشتووەتە راگەیاندنەکانیش کە بە گرنگی زۆرەوە باسیان لێوەکردوەو بووەتە بابەتی یەکەمی ئەو راگەیەندنانە و ھەمووان داوا دەکەن دوای ئەو رەفتارەی ریاڵ مەدرید بیفرۆشێت.

جۆزیپ پیدریۆلی راگەیەندکاری بەناوبانگی شاری مەدرید رایگەیاندوە، ریاڵ مەدرید گاڵتە بە ریاڵ دەکات و پێویستە دوای ئەو وێنەیە بۆ یەک ساتیش رێگە بە مانەوەی نەدرێت، تۆماس رۆنسیرۆی بەناوبانگیش ئاماژەی بەوە داوە ئەگەر سانتیاگۆ بیرنابیۆ سەرۆکی ریاڵ بووە دەبوو ھازارد رۆژێک دوای یارییەکە بەدوای تیپێکی نوێدا بگەڕێت.