١٠ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنای ھندی لە ئێران تۆمار دەکرێت

2021-05-06   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە ئێران زیاتر لە ١٠ حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنای ھندی تۆمار کرا.

سەعید نمەکی وەزیری تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە ھەندێک لە پارێزگاکانی ئێران حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنای ھندی تۆمار کراوە، ئەمەش رەوشی ئێران لە رووی ئامارەکانی کۆرۆناوە خراپتر دەکات، چونکە ئەو جۆرەی کۆرۆنا مەترسیدارترینە. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ئەو حاڵەتانە ١٠یان لە کۆمەڵگەیەک لە پارێزگای ئازربیجانی خۆرئاوا تۆمارکراوە کە لەلایەن ژمارەیەک ھندییەوە بەڕێوەدەبرێت، لە پارێزگای یەزدیش حاڵەتێکی توشبوون بە کۆرۆنای ھندی تۆمار کراوە و لە پارێزگای قومیش ٣ حاڵەتی توشبوون ھەیە. 

وەزیری تەندروستی ئێران ئاشکراشیکردوە، جگە لە کۆڤید ١٩، تا ئێستا کۆرۆنای بەریتانی و ھندی و کۆرۆنای ئەفریقای باشوریش لە ئێران تۆمارکراوە.