وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھاوکاری کارگە لەکارکەوتون دەکات دووبارە دەست بەکاربکەنەوە

2021-08-11   |  
وەزارەتی بازرگانی کارگە لەکارکەوتوەکان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەوڵی بەگەرخستنەوەی کارگە لەکارکەوتوەکان دەدات بەمەبەستی زیادکردنی بەرھەمی خۆماڵی.


لەمیانی کردنەوەی یەکەمین پێشانگای پیشەسازیی و وەبەرھێنانی نیشتیمانی لە سلێمانی عەلی عوسمان بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم بۆ کاروباری پێشەسازی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند ، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھاوکاری ھەموو کارگەکان دەکات بەوانەشی لەکارکەوتون دووبارە دەست بەکاربکەنەوە بەمەبەستی زیاتر کردنی بەرھەمی خۆمالی تا ئاستی ھەناردەکردن.
راشیگەیاند، لە ھەمواری یاسای پیشەسازیدا برگەیەک زیاد دەکەن بۆئەوەی کارگەی بینایش بتوانێ کاری بەرھەمھێنانی لە کوردستان بکات و بەڵێنی بەخاوەن کارگەکاندا کە ھەموو پشتیوانی و ھاوکاریەکی خاوەن کارگەکان دەکەن بۆئەوەی چیتر کەلوپەلی دەرەوە بەکارنەھێنن و پشت بەکەلوپەلی ناوخۆ ببەستن .