ئاسەوارێکی میسری دۆزرايەوە کە مێژووەکەی بۆ سەدەی ٤ پێش زاین دەگەرێتەوە

2021-08-10
میسر ئاسەوار
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
شوێنەوارناسان لەشاری ھیراکلیۆن کەناراوەکانی یۆنان ئاسەوارێکی کۆنی میسرییەکانیان دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ سەدەی ٤ پێش زانین دەگەرێتەوە .

بەپێی ھەواڵێکی ڕۆژنامەی"زە گاردیان" ی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە ،  ئەو ئاسەوارە مێژووییە کە دۆزاوەتەوە  پاشماوەی جۆرە میوەیەکی تێدابووە کە بەپێی لێکۆڵینەوەکان مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ سەدەی چواری پێش زاین جگەلەوەش چەند پارچەیەک لە ماددەی کانزای بڕۆنز و  سیرامیکی تێدابووە . 
ھاوکات  شوێنەوارناس " فرانک گۆدیۆ " لەسەرەتاکانی سەدەی ٢١ ی زاینیدا چەندین پاشماوە و پەیکەر و وێنەی جۆراجۆر و ئاسەواری مێژوو جیاوازی دۆزیوەتەوە، دۆزینەونەوەی ئاسەوارێکی لەم جۆرە کە تێدا پاشماوەی جۆرە میوەیەکی تێدایە کە مێژووەکەی  بۆ سەدەی ٤ پێش زاین دەگەرێتەوە زانایانی بواری شوێنەواری سەرسام کردووە .