ئاماری توشبووانی کۆرۆنا لە ھندستان ٢١ ملیۆنی تێپەڕاند

2021-05-06   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە ھندستان ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا و ئاماری توشبووانیش ٢١ ملیۆنی تێپەڕاند.

بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ھندستان، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٤١٢ ھەزار و ٢٦٢ کەسی تر توشی کۆرۆنا بون و سێ ھەزار و ٩٨٠ توشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە. 

بەو شێوەیەش کۆی گشتی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە ھندستان ٢١ ملیۆنی تێپەڕاندوە و کۆی گشتی گیانلەدەستدانیش بە کۆرۆنا لەو وڵاتە بۆ ٢٣٠ ھەزار و ١٦٨ بەرز بووەتەوە. 

بە وتەی لێپرسراوانی تەندروستی ھندستانیش، ئەوەی لە ئێستادا کێشەی گەورەی بۆ دانیشتوانی ئەو وڵاتەکە دروستکردوە، کەمبونەوەی ئۆکسجینە، کە بەھۆی نەمانی لە نەخۆشخانەکاندا لە بازاڕی رەشدا بە نرخێکی زۆر گران مامەڵەی پێوە دەکرێت.