وەبەرھێنانەکانی چین لە بەریتانیا ١٤٣ ملیار جونەیھی ئیستەرلینی تێپەڕاندووە

2021-05-05   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەبەرھێنانەکانی چین لە بەریتانیا ١٤٣ ملیار جونەیھی ئیستەرلینی تێپەڕاندووە و حکومەتی لەندەن و دامەزراوە ئابووریەکانی ئەو وڵاتەش نیگەرانن لە فراوانبوون و گەشەسەندنی وەبەرھێنانی چین.

سەنتەری شیکاری وەبەرھێنەرانی چینی لە بەریتانیا دەریخستووە لە ١٠٠ گەورە کۆمپانیای بەریتانیا چینیەکان پشکیان ھەیە بە بڕی ٥٧ ملیار جونەیھی ئیستەرلینی و ڕێژەی ٤٩٪ی بانکی ئێچ ئێس بی سی  بەریتانی بە بەھای ٤٩ ملیار جونھەی لە لایەن چینیەکانەوە خاوەنداریەتی دەکرێت.


ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی ئاشکرایکردووە، قەبارەی وەبەرھێنانی چین زۆر لەوە زیاترە کە حکومەت ئاماژەی پێداوە و تەنھا لە کۆمپانیای دەرمانی ئەسترازینیکادا بە بڕی زیاتر لە یەک ملیار جونەی وەبەرھێنانی کردووە و لە کۆمپانیای شێڵ بۆ نەوت و گاز پشکیان ھەیە ھاوشێوەی بریتش پترۆلیۆم.


چینیەکان خاوەنی ١٧ قوتابخانەی تایبەتن لە بەریتانیا و کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمبێلی وەرزشی لۆتس لە لایەن چینیەکانەوە بەڕێوەدەبرێت و پشکیان لە یانەی مانجستەر سیتی دا ھەیە.


وەبەرھێنانی چین لە بەریتانیا گەیشتووەتە کڕینەوەی ١٠٪ فڕۆکەخانەی ھیسرۆی نێودەوڵەتی بە بەھای ١ ملیار و ٦٥٠ ملیۆن جونەی ئیستەرلینی و  ٩٪ی کۆمپانیای سیمز وۆتەرز و ٤٩٪ی نپتۆن ئینیرجی بواری نەوت و گازی سروشتی بە بڕی ٢ ملیار و ٥٣٧ ملیۆن جونەیھی ئستەرلینی.


ساڵی ٢٠١٦ تیریزا مەی سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا پڕۆژەیەکی وزەی ناوەکی ڕاگرت بۆ گۆڕانکاری لە مەرجی کارکردن و گرێبەستەکەیدا کە ٣٣٪ی پشکەکانی بۆ کۆمپانیایەکی چینی دەگەڕایەوە بە بڕی ١٨ ملیار جونەیھی ئیستەرلینی.


نیک تیموسی گەورە ڕاوێژکاری سەرۆکی وەزیرانیش ھۆشداری داوە لە دەست بەسەراگرتنی سیستمی وزەی ئەو وڵاتەوە لەلایەن چینەوە بە جۆرێک دەتوانێت لە ھەر کاتێکدا بێت بەرھەمھێنانی ووزە بوەستێنێت و کارەسات دروست بکات.