ئەعرەجی: کشانەوەی ھێزە بیانییەکان لە بەرژەوەندی سەقامگیری عێراقە

2021-05-05   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ڕایگەیاند، کشانەوەی ھێزە بیانییەکان لە بەرژەوەندی سەقامگیری عێراقدایە.

(قاسم عەرەجی) ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەدمیڕاڵ (یواکیم ڕۆڵ) سەرۆک ئەرکانی ھێزەکانی ناتۆ ڕایگەیاند، بەغداد نایەوێت ھیچ ھێزێکی بیانی شەڕکەر لەسەر خاکەکەی بمێننەوە و تەنھا وەک ئەرکی ڕاوێژکاری پێویستی بەو ھێزانەیە.


(ئەعرەجی) ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کشانەوەی ھێزە بیانییەکان یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی سەقامگیری عێراق. وتیشی، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی پلانی نییە بۆ زیادکردنی ھێزەکانیان لە عێراق.