عێراق تاوتوێی کڕینەوەی پشکی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل دەکات لە گەورەترین کیڵگەی نەوت دا .
ئیحسان عەبدول جەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، پلانی کڕینەوەی پشکی ئیکسۆن مۆبیلیان ھەیە لە لایەن کۆمپانیای نەوتی بەسڕەوە کە ڕێژەکەی ٣٢ % لە کێڵگەی رۆژئاوای قەڕنەی یەک لە باشووری عێراق.
کۆمپانیا ئیکسۆن مۆبیل پلانی فرۆشتنەوەی پشکەکانی لە کێڵگەی ئەلبارز ھەیە کە بڕی ٢٠ ملیار بەرمیل یەدەگی نەوتی زانراوی ھەیە و لە ساڵی ٢٠١٠ وە کۆمپانیا ئەمریکیەکە کاری تێدا دەکات.
ھۆکاری فرۆشتنەوەی پشکەکانی ئیکسۆن دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتەکانی ئۆپیک پڵەس بە کەمکردنەوەی ڕێژەی بەرھەمھێنان و ناجێگیری بارودۆخی سیاسی و دواکەوتنی شایستە داراییەکانییان لە لایەن حکومەتی عێراقیەوە .