وەزارەتی تەندروستی عێراق: لە ھەرساتێکدا بێت کۆنترۆڵی رەوشەکە لەدەست دەدەین

2021-08-04   |  
عێراق ھۆشداری ئامارەکانی کۆرۆنا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لێپرسراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق ھۆشداری دەدات لە زیادبوونی ئامارەکانی کۆرۆنا و دەڵێت لە ھەرساتێکدا بێت کۆنترۆڵی رەوشەکە لەدەست دەدەن .

"روبا فەلاح" ئەندامی تیمی پزیشکی و راگەیاندن لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندووە، ئامارەکانی توشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە زیادبووندایە، ئەوەش بەڵگەیە بۆ قورسی شەپۆلی سێیەمی ڤایرۆسەکە، دەشڵێت لەم شەپۆلەدا گەنجان زیاتر روبەروی مەترسی کۆرۆنا دەبنەوەو نەخۆشخانەکان پڕن لەو توشبوانەی کە رەوشی تەندروستیان ھەستیار و ناجێگیرە، بەھۆی بەردەوامیی زیادبونی ئامارەکانیشەوە بە دوری نازانێت لە ھەر ساتێکدا کۆنترۆڵی رەوشەکە لەدەستبدەن .
لەلایەکی تریشەوە"عەبد عەون عەبادی"ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  رایگەیاندووە، لەگەڵ زیادبوونی ئامارەکانی توشبوون بە کۆرۆنا ، توشبوون بە کەڕووی رەشیش زیادیکردووە، بۆیە لە ئێستادا تاوتوێی چەند بژاردەیەک دەکەن بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان کە لە نێویاندا قەدەغەی ھاتوچۆی گشتی ھەیە.