گواردیۆلا: مەحرەز حەزی لە یارییە گەورەکانە

2021-05-05   |  
گواردیۆلا چامپیۆنز لیگ
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دوای سەرکەوتنیان بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگ، پیپ گواردیۆلای ڕاھێنەری یانەی مانچستەر سیتی ستایشی یاریزانەکان کرد و ڕایگەیاند ، کە ڕیاز مەحرەز یاریزانی یارییە گەورەکانە .

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ، ڕاھێنەرەکەی مان سیتی سەرەتا باسی لەوەکرد کە سەرکەوتنیان بۆ یاریی کۆتایی بەڵگەی ئەوەیە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا کارێکی گەورەیان کردووە و جگە لەوەش جامی کاراباو کەپیشیان بەدەست ھێناوەو لە نازناوی پرێمەرلیگیش نزیکن .


لەبەشێکی تری وتەکانیدا گواردیۆلا باسی ئاستی یاریزانەکانی کرد لە یارییەکەی پاریس سان جێرماندا و ئەوەی خستەڕوو کە لە نیوەی یەکەمدا نەیان توانی بەشێوەیەکی باش یاریی بکەن ،بەڵام لە نیوەی دووەمدا ئاستێکی سەرسوڕھێنەریان پێشکەشکردووە .


گواردیۆلا لەبارەی ئاستی ڕیاز مەحرەزیشەوە کە ھەردوو گۆڵەکەی سیتی تۆمارکردبوو لە یارییەکەدا ، ئاماژەی بەوەدا کە ئەو یاریزانە کوالێتی و بەھرەیەکی سەرسوڕھێنەری ھەیەو ھەمیشە لە یارییە گەورەکاندا خۆی دەسەلمێنێت .