تەنھا لە مانگی رابردوودا ٧ ملیۆن کەس لە ھندستان توشی کۆرۆنا بوون
2021-05-05
|
کوردسات نیوز
تەنھا لە مانگی رابردوودا ٧ ملیۆن کەس لە ھندستان توشی کۆرۆنا بون و لە ھەر سەعاتێکیشدا ١٢٠ کەس لەو وڵاتە بە کۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن .
ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە بەھۆی بەردەوامیی زیادبونی حاڵەتەکانی توشبون بەکۆرۆنا لە ھندستان ، سستمی چاودێری تەندروستی لەو وڵاتە پەکی کەوتوە تەنانەت لە شارە گەورە دەوڵەمەندەکانیشدا ، پێشبینیش دەکرێت رەوشەکە تا چەند ھەفتە یاخود چەند مانگێکی تریش بەم شێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە ، ئاماژەیان بەوەشداوە، لە کۆی ٢٠ ملیۆن توشبوی کۆرۆنا لە ھندستان ، ٧ ملیۆنیان تەنھا لە مانگی نیساندا توشی ڤایرۆسەکە بون ، لە کۆی ٢٢٢ ھەزار حاڵەتی گیان لەدەستدانیش ، زیاتر لە ٥٧ ھەزار حاڵەتیان لە مانگی رابردوودا تۆمار کراوە ، داتاکانیش دەریدەخەن کە لە ھەر سەعاتێکدا ١٢٠ کەس لە ھندستان بە کۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن .
|