قازانجی وێسترن یونیون لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ١٨٢ ملیۆن دۆلاربووە
2021-05-05
|
کوردسات نیوز
قازانجی کۆمپانیای وێسترن یونیونی ئەمریکی لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ١٨٢ ملیۆن دۆلاربووە .
کۆمپانیای وێسترن یونیون بۆ خزمەتگوزاری حەواڵەی دراو لە جیھاندا ڕاپۆرتی قازانج و داھاتەکانی بۆ سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و بەراورد بە ھەمان ماوە لە ساڵی ٢٠٢٠دا قازانجی کۆمپانیاکە لە ١٧٦ ملیۆن دۆلارەوە بەرزبووەتەوە بۆ ١٨٢ملیۆن دۆلار.
داھاتەکانیشی لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بە ڕێژەی ١.٧٪ زیادیکردووە و بووەتە ١ ملیار و ٢١٠ ملیۆن دۆلار کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا ١ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار بووە .
|