تایوان میدالێکی مێژوویی لە چین وەرگرت

2021-08-01   |  
ھەڵبژاردەی تایوان میدالی مێژوویی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھەڵبژاردەی تایوان توانی میدالی مێژوویی لە بادمنتۆن بباتەوە، ئەمەش لە رێگەی سەرکەوتنە بەرامبەر بە ھەڵبژاردەی چین.

تایوان ھەرچەندە وڵاتێکی سەر بەخۆیەوە بەڵام بەھۆی گوشاری چین بۆ سەر لیژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپی رێگەی پێنادرێت بەناوی خۆیەوە بەشداری بکات بەڵکو دەبێت لە ژێر ناوی چینی تایپی بەشداری بکات.
ئەمەش بووەتە ھۆی روبەڕبوونەوەی نێوان ئەو ٢ تیپە رکابەری بەھێز بەخۆیەوە ببینێت و تایبەت بێت بەتایبەت بۆ تایوانیەکان.
لە یاری کۆتایی پێشبڕکێی بادمنتۆنیش بۆ ئاستی دووانی کوڕان ھەریەک لە لی یانگ و وانگ چی لین رووبەڕووی دوانەیەکی چینی بوونەوە.
تایوانیەکان لە یارییەکە بە بەھێزی دەرکەوتن توانیان گێمی یەکەم ٢١ بە ١٨ خاڵ ببەنەوە لە گێمی دووەمیش زیاتر باڵادەستی خۆیان دوپات کردەوەو ٢١ بە ١٢ خاڵ براوەبوون بەمەش بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئەو وڵاتە لە بادمنتۆن میدالیان بردەوە.