کازمی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری تەندروستی پەسەند کرد

2021-05-04   |  
حەسەن تەمیمی دەستلەکارکێشانەوە
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەھۆی کەمتەرخەمی لە ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی (ئیبن خەتیب) لە بەغداد، (وەزیری تەندروستی عێراق) دەستی لە پۆستەکەی کشاندەوە.

لیژنەی لێکۆڵینەوە لە روداوی ئاگرکەوتنەوەلە نەخۆشخانەی (ئیبن خەتیب)، ھۆکاری ڕووداوەکەی خستۆتە ئەستۆی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە و بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی، وەزیری تەندروستی و پارێزگاری بەغدادیشی بە کەمتەرخەم ناوبردووە.


لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیشدا، (حەسەن تەمیمی) نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پیشکەشکرد و مستەفا کازمیش پەسەندی کردووە.


سەرچاوەیەکیش لە ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاندووە" دوای (حەسەن تەمیمی)، (محمەد جابر عەتا) پارێزگاری بەغدادیش نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکردووەن، بەڵام تا ئێستا ھیچ سەرچاوەیەکی رەسمی زانیارییەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.