ووردبینی و پێداچونەوە بە لیستی زیندانیانی سیاسیدا کراوە

2021-05-04
وەزارەتی کاروباری شەھیدان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ووردبینی و پێداچونەوە بە لیستی زیندانیانی سیاسیدا کراوە، وەزارەتی کاروباری شەھیدانیش رایگەیاند، بڕیاردراوە منحەکانیان بەردەوام بێت.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێم، دوای ووردبینی و پێداچونەوە بە لیستی ناوی زیندانیانی سیاسی لەلایەن لیژنەی ووردبینی و پێداچونەوە و پاککردنەوەی لیستەکان ، بەپێی یاسای ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٠ی یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە ھەرێمی کوردستان، بڕیاردراوە بە بەردەوامبونی خەرجکردنی منحەی مانگانەی وەجبەی یەکەم بۆ ٦٣٩ زیندانی سیاسی.
 لە نوسراوەکەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، بەمەرجێک منحەی زیندانیانی سیاسی خەرج دەکرێت، ھەر یەکێکیان لە رێگەی بایۆمەتری و بەڵێننامەی دادنووس بیسەلمێنێت، ھیچ مووچە و منحەیەکی تری نییە لە حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی.