راسل وێستبرۆک لە پەیوەندی کردن بە لەیکەرزەوە نزیکە

2021-07-30   |  
تیپی باسکەی لۆس ئەنجلس لەیکەرز
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بە پێی ھەواڵێکی ئاژانسی ئی ئێس پی ئێن تیپی باسکەی لۆس ئەنجلس لەیکەرز کە ڕکابەرێکی بەھێزی ئێن بی ئەیە لە گواستنەوەی ڕەسێل وێستبرۆک ئەستێرەی واشنتن ویزاردز نزیکە ئەویش لەڕێی مامەڵەیەکی ئاڵوگۆڕیدا کە کایل کوزما و کانتاڤیوس کولدوێل پۆپ و مۆنتریزێل ھارێل ھەرسێ یاریزان لە بەرامبەر وێست برۆک مامەڵەی پێوە دەکرێت .

وێستبرۆک کە لە باشووری کالیفۆرنیا گەورە بووە  دەگەڕێتەوە بۆ ڕەگ و ڕیشەی خۆی  و دەچێتە پاڵ لیبرۆن جەیمس و ئەنتۆنی داڤیس بۆ دامەزراندنی نوێترین سیانی گەورەی ئێن بی ئەی 
ئەو یاریزانە تەمەن ٣٢ ساڵە ٩ جار بەشداری لە یاری ئۆڵ ستار کردووە  ریکۆردی سێ ژمارەی دوو ھێندەی تۆمار کردووە کە  ١٨٤ جار بووە لە ئێن بی ئەی
لە وەرزی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٧ خەڵاتی  باشترین یاریزانی ئەو وەرزەی بەدەستھێناوە ئەویش لەگەڵ تیپی ئۆکرلاھۆما سیتی ساندەرزیدا .
بەڵام ئێستا ئەو ئەستێرە دیاری باسکەی ئەمریکا لە چونە پاڵ تیپی لۆس ئەنجلس لەیکەرز نزیکە کە  ئەوان لە ساڵی ٢٠٢٠ نازناوی خولەکەیان بردەوە، بەڵام لە وەرزی ڕابردوو لە قۆناغی یەکەمی پلەی ئۆف ماڵئاواییان کرد پاش ئەوەی لە بەرامبەر تیپی فینیکس سەنز شکستیان ھێنا