حکومەتی ھەرێم فەرمانی بەگرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژی خوێندنی باڵای دەرکرد، د.ئارام محەمەدیش دەڵێت، لە ھەفتەیەکدا ھەموو رێکارەکانی بەگرێبەستبوونیان جێبەجێدەکەن.
ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ حکومەتی ھەرێم فەرمانی بە گرێبەستبوونی بۆ چوار ھەزار و ٩٨ مامۆستای وانەبێژی خوێندنی باڵا دەرکردووە.
ھاوکات، ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە ھەموو ھەنگاوەکانی بەگرێبەستبونی وانەبێژانی خوێندنی باڵا لە ھەفتەیەکدا جێبەجێدەکەن.
وتیشی، بەگرێبەستبوونی وانەبێژان ھەوڵێکە بە ئاڕاستەی بوژانەوەی خوێندنی باڵا و ھیواشی خواست بڕیارێکی ھاوشێوە بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکان دەربچێت.