بۆ یەکەمجارە لە باشوری لوبنان روبەڕوبوونەوە و پێکدادان لەنێوان چەکدارانی حزبوڵا و سوپای ئیسرائیل روویدا، حزبوڵاش دەڵێت، ناچاریان کردوون پاشەکشە بکەن.
حزبوڵای لوبنان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوەداوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چەکدارەکانیان بەرپەرچی ھێرشێکی ھێزێکی پیادەی ئیسرائیلیان داوەتەوە کە ھەوڵیداوە بچێتە ناو شارۆچکەی عەدیسەی سەربە پارێزگای نەبتییە باشوری لوبنان.
ڕاشیگەیاندووە، لەکاتی بەرپەرچدانەوەکەدا، روبەڕوبوونەوە و پێکدادان لەنێوان چەکدارانی حزبوڵا و ھێزەکەی سوپای ئیسرائیل ڕوویداوە.
باسی لەوەشکردووە، لە میانی پێکدادانەکەدا، زیانیان بە ھێزەکەی ئیسرائیل گەیاندووە، ھەروەھا ناچاری کردوون پاشەکشە بکات.
ئەوەش بۆ یەکەمجارە لەباشوری لوبنان روبەڕوبوونەوە لەنێوان حزبوڵا و سوپای ئیسرائیل ڕووبدات، ئەوەش لەدوای ئەوەی کە رۆژی سێشەممە سوپای ئیسرائیل دەستپێکردنی ھێرشی زەمینی بۆ سەر باشوری لوبنانی ڕاگەیاند.