ئێران ھێرشی مووشەکیی بەرفراوانی کردە سەر ئیسرائیل

2024-10-01   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە تۆڵەی حەسەن نەسروڵا و ئیسماعیل ھەنیە و عەباس نیلفرۆشان بە زیاتر لە ٢٠٠ مووشەک ھێرشیان کردووەتە سەر خاکی ئیسرائیل.

سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، ئەگەر ئیسرائیل وەڵامی ئەو ھێرشە بداتەوە، بەتوندی ھێرشی دەکەنەوە سەر ئیسرائیل و زیانی گەورەی پێدەگەیەنن.

لەبەرامبەریشدا سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، زۆربەی مووشەکەکان لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە تێکشکێنراون، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە زیانەکان بکات.

جەختیشی لەوەکردەوە، لە کاتێکی گونجاودا وەڵامی ھێرشەکەی ئێران دەدەنەوەو بواری سەربازی ئاسمانی وڵاتەکەش بەڕووی ھەر ھێرشێکی چاوەڕوانکراودا کراوەتەوە.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاش رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە ھاوکاری ئیسرائیل بکات بۆ بەرەنگاربونەوەی ھێرشەکانی ئێران.