سودانی رۆژی پێنج شەممەی کردە پشوو لە سەرجەم فەرمانگەکان

2024-10-01   |  
فۆتۆ: 
ئاکام
بەبۆنەی رۆژی نیشتیمانی کۆماری عیراقەوە سودانی رۆژی پێنج شەممەی لە تەواوی فەرمانگەکان کردە پشوو.

نوسینگەی مەحەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەبۆنەی رۆژی نیشتیمانی کۆماری عیراق رۆژی پێنج شەممە ٣ـی تشرینی یەکەم لە سەرجەم دامودەزگاکاندا دەکرێتە پشووی رەسمی.

دەشڵێت، وەک پاڵپشتیەک بۆ گەلی فەلەستین و لوبنان ھیچ ئاھەنگێک ناگێڕن.

لە رۆژژمێری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ٢٠٢٤ رۆژی ٣ی تشرینی یەکەم وەک پشووی رەسمی دیاری نەکراوە و تائێستا ھیچ بڕیارێکی نوێی لە بارەی پشوو لە ٥ شەممەدا نەداوە.