وەزارەتی تەندروستی لوبنان رایگەیاند، بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٩٥ کەس کوژراون و تائێستاش یەک ملیۆن ھاووڵاتیش ئاوارە بوون.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی لوبنان، لە ٢٤ سەعاتدا ٩٥ کەس کوژراون و ١٧٢ کەسیش برینداربوون.
نەجیب میقاتی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنانیش لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، وڵاتەکەی روبەروی یەکێک لە مەترسیدارترین وێزگەکان دەبێتەوە لە مێژوویدا و ئاشکراشیکردووە بەھۆی ئەو جەنگە وێرانکەرەی ئیسرائیل ھەڵیگیرساندوە تائێستا یەک ملیۆن لوبنانی ئاوارە بوون.
نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتوەکانیش رایانگەیاندووە، لەنێو ئاوارەکانی لوبناندا زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار منداڵ ھەن.