بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بە مووشەک کرایە ئامانج

2024-10-01   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لەڕێگەی سێ موشەکەوە بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد کە ھێزەکانی ئەمریکای تێدایە کرایە ئامانج، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عیراقی ڕایگەیاندووە، شەوی رابردوو دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بە مووشەک کراوەتە ئامانج و بەو ھۆیەوە گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکە بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیراون، بەڵام وەزارەتی گواستنەوەی عیراق ڕەتیدەکاتەوە گەشتەکان ڕاگیرابن.

بە وتەی ئەو سەرچاوە ئەمنییە، سیستمی بەرگری ئاسمانی بنکە سەربازییەکە بۆ بەرپەرچدانەوەی ھێرشەکە کەوتووەتە کار، بەڵام یەکێک لە مووشەکان بەر دیواری جیاکەرەوەی بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا و فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتووە، بەبێ ئەوەی ھیچ زیانێکی گیانی ھەبێت.

بە پێی زانیارییەکانیش، سەرچاوەی ھێرشەکە لە سەکۆیەکەوە بووە لە ناوچەی عامریە لە ڕۆژئاوای بەغداد.