سوپای ئیسرائیل دەستی بە جموجوڵەکانی کرد بۆ ئەنجامدانی ھێرشی زەمینی بۆ سەر لوبنان، ئەمریکاش بڕیاریدا ھەزاران سەرباز رەوانەی ناوچەکە بکات بۆ یارمەتیدانی ئیسرائیل.
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لەزاری لێپرسراوێکی باڵای ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، ئیسرائیل واشنتۆنی لە ئەنجامدانی ھێرشێکی زەمینی سنوردار بۆ لوبنان ئاگادارکردووەتەوە.
دەشڵێت، مەودای ھێرشەکە وەک شەڕی ساڵی ٢٠٠٦ کەمتر دەبێت و تیشکدەخاتەسەر دورخستنەوەی حزبوڵا لە ناوچەکانی باشوری لوبنان و چەکداماڵینی حزبوڵا بە یەکجاری.
ھاوکات سوپای ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، یەکەی ٩٩ و ١٦٢ی سوپای رەوانەی باکور کردووە بۆ ئەنجامدانی ھێرشەکە و بەمزوانەش قۆناغی دووەمی شەڕ لەگەڵ حزبوڵا دەستپێدەکەن.
ھاوکات وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێنتاگۆن رایگەیاند، ھەزاران سەربازی خۆی بۆ یارمەتیدانی ئیسرائیل رەوانەی ناوچەکە دەکات، ئەوەش لەکاتێکدایە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا داوای ئاگربەستی کرد لە لوبنان.