بنیامین ناتانیاھۆ پەیامێک ئاڕاستەی گەلی ئێران دەکات

2024-09-30   |  
فۆتۆ: 
یەحیا
بنیامین ناتانیاھۆ رایدەگەیەنێت، بەمزووانە ھەردوو گەلی دێرینی فارس و جولەکە چێژ لە ئارامی وەردەگرن.

ناتانیاھۆ لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی گەلی ئێرانی کرد، رایگەیاند، ئیسرائیل لەگەڵ ئێوە وەستاوە، ئێرانیشی تۆمەتبارکرد بەوەی کە ناوچەکە دەخاتە ناو تاریکی و شەڕەوە.

راشیگەیاند، زۆربەی خەڵکی ئێران دەزانن کە حکومەتەکەیان بەھیچ شێوەیەک گرنگییان پێنادات، وتی، کاتێک ئێران دواجار ئازاد دەکرێت، ئەو ساتەوەختە زۆر زووتر دێت لەوەی خەڵک پێشبینیدەکەن و ھەموو شتێک جیاواز دەبێت، ھەربۆیە ھەردوو گەلی دێرینی جولەکە و فارس، دواجار چێژ لە ئارامی وەردەگرن.