شێخ سالار سدالدین سورچی ئەندامی پێشوتری ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک و خانەوادەکەی پەیوەندیان بە ریزەکانی یەکێتی کرد
2024-09-30
|
کوردسات نیوز
ئێوارەی ئەمرۆ رۆژی دوو شەمە ٣٠ی ٩ی ٢٠٢٤ ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەھاورێیەتی حاجی فارس یونس ئاغا رەشگەری لە گوندی زێراف دەڤەری سورچیاتی سەردانی (شێخ ساڵار سدالدین سورچی ) کەسایەتی دیاری دەڤەری سورچیاتی کرد کە خۆی و خانەوادە و کەسوکاری پەیوەندیان بەریزەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کرد
ھاوکات شێخ ساڵار کەسایەتی بەناوبانگی سورچیاتیە و برازای شێخ ئەحمەد سورچیە و بۆ ماوەی ھەشت ساڵ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک بوو لە سەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان
لەوتەیەکیشدا ئاراس محەمەد ئاغا بەخێرھاتنی گەرمی کردن و رایگەیاند: یەکێتی ھەمیشە مالی گەورەیە و دەرگای والایە بۆ ھەموو چین وتوێژی کۆمەلگا لە کوردستان ،حزبەکەی سەرۆک مام جەلال خۆی بەخزمەتکاری ھەموو ھاونیشتیمانیانی ئەم ھەرێمە دەزانێت ، وەک یەکیتی ھەرچیان پێویست بێت درێغی ناکەین بۆیان .
لەلایەن خۆیانەوە شێخ ساڵار و کەسوکار و خزمانی سوپاسی ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتیان کرد بۆ ئەم پێشوازیە گەرمە و بەلێنیان دووپاتکردەوە کە لە رێزەکانی یەکێتی کاربکەن و پشتێگیری و پشتیوانی لیستی (١٢٩)ی یەکێتی دەکەن وھەولی سەرخستنی کاندیدانی دەدەین .
|