وەزیری پێشمەرگە لە سەردانێکیدا بۆ سنوری گەرمیان، بەشێک لە سەنگەر و میحوەرەکانی پێشمەرگەی لە بەسەرکردەوە و رایگەیاند، پێویستە پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عیراق بەردەوامبن لە کێوماڵکردن و تێکشکاندنی تیرۆریستان.
شۆڕش ئیسماعیل لە سەردانەکەیدا بە جیا لەگەڵ ھەریەک لە فەرماندەی فیرقەی ٤ـی پیادە و لێپرسراوی میحوەری ٢ـی قەرەتەپە - حەمرین و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کۆبووەوە و تێیدا، تاوتوێی پێشھاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و دۆخی ھێزەکانی پێشمەرگە کرا، جەختیشکرایەوە، لە ھاوکاری و پاڵپشتی بەردەوامی لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە لە سنوورەکە.
وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەدا، داعش ھێشتا مەترسییەکی جددیە، بۆ ئەمەش پێویستە ھێزی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراق بەردەوامبن لە کێوماڵکردن و تێکشکاندنی تیرۆریستان بە تایبەت لەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنین لە نێوان ھەردوولادا.
جەختیلەوەشکردەوە، ھەموو ھەوڵێکیان لەپێناو زامنکردنی ماف و شایستەکانی پێشمەرگەدایە، داواشی لە پێشمەرگەکانی سنوری گەرمیان کرد، سەنگەر و میحوەرەکانیان پارێزرتراو بکەن، تاکو ھەرگیز تیرۆریستان نەتوانن زەفەریان پێبەرن.