سبەینێ لە ھەرێمی کوردستان ژمارە لێدان و گەمارۆسازی بۆ پرۆسەی سەرژمێری دەستپێدەکات و نزیکەی ١٢ ملیۆن بینا و باڵەخانە ژمارەیان لێدەدرێت.
وەزارەتی پلاندانانی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، هەشت ھەزار و ٥٧٤ کادری ئاماری ھەرێم و مامۆستا راھێنراوەکانی پەرەوەردە بەشدار دەبن لە پرۆسەکە و لە چوار پارێزگا و چوار ئیدارەی سەربەخۆ و ٤٢ قەزاو ١٥٤ ناحیە و دوو ھەزار و ١٦٣ گەڕەک و پێنج ھەزار و ٥٣٣ گوند و کۆڵانەکان و گشت شەقامەکان کاری ژمارە لێدان دەستپێدەکات و ژماریان لێدەدرێت.
وتیشی ھەروەھا نزیکەی ١١ ملیۆن و ٩١٧ ھەزار بیناو شوین کاروو خانوو شوقە و باڵەخانە ژمارەیان لێدەدرێت بە پێی سیستمی ستانداردی جیھانی و ھەموو شوێنێک کۆدی خۆی وەردەگرێت و دوای ژمارە لێدان کاری گەمارۆسازی و پێناسەی بیناکان، ناوی سەرۆک خێزان و ژمارەی ئەندامانی خێزان وەردەگیرێت کە ژمارەیان دەگاتە نزیکەی یەک ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار خێزان.