ئیسرائیل لە رێگەی دەیان فڕۆکەوە بەچڕی چەند ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکانی لە یەمەن بۆردومان کرد، کە بەگەورەترین ھێرش دادەنرێت لەماوەی زیاتر لە ٢ مانگدا.
میدیاکانی یەمەن بڵاویانکردووەتەوە، سوپای ئیسرائیل بە دەیان فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشێکی چڕی بۆسەر یەمەن ئەنجامداوە و ھەردوو بەندەری حودەیدە و رەئس عیسا و دوو وێستگەی کارەبا و ژمارەیەک کۆگای نەوت چەند ناوچەیەکی تری کردووەتە ئامانج و بەھۆیانەوە تائێستا بەپێی زانیارییەکان چوار کەس کوژراون و زیاتر لە ٣٠ کەسی تریش برینداربوون.
دەیڤد ئەبیراھام وتەبێژی سەربازیی ئیسرائیلیش رایگەیاندووە، ئەو شوێن و پێگانەی بۆردومانکراون ئەوانەن کە لەلایەن حوسییەکانەوە بۆ وەرگرتن و گواستنەوەی چەکی ئێرانی بەکارھێنراون و بۆردومانەکەش وەڵامێک بووە بۆ ھێرشەکانەی ئەم دواییەی حوسییەکان بۆسەر ئیسرائیل.
بەپێی میدیاکانی ئیسرائیل، بۆردومانەکە بەھێزترین و گەورەترین ھێرشی ئیسرائیل بووە بۆسەر حوسییەکان لەسەرتای دەستپێکردنی جەنگەوە و لەبۆردومانەکەی ٢٠ی تەمموزی رابردووش بەھێزتر بووە کە بۆ سەر حودەیدە ئەنجامیدا.