گروپەکانی نزیک لە تورکیا ١٥٠ داری زەیتون و داری بەتەمەنیان لە عەفرین بڕیوەتەوە، ھاوڵاتییەکیشیان رفاندووە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین- سووریا بڵاویکردەوە، گروپەکانی فیرقەت سوڵتان مورادی نزیک لە سوپای تورکیا تورکیا، لە رۆژی ٢٧ی ئەم مانگە ھاوڵاتییەکیان بەناوی کاوە مستەفا، تەمەن ٤٠ ساڵ لە شاری عەفرین رفاندووە.
راشیگەیاندووە، ھەروەھا گروپەکانی فەیلەق ئەلشام، زیاتر لە ٩٠ داری بەتەمەنیان لە دارستانی گوندی ئیسکای سەر بە عەفرین بڕیوەتەوە، ھاوکات لە گوندەکانی مەسەکەری سەر بە شەرا، زیاتر لە ٦٠ داری زەیتوونیان بڕیوەتەوە، دارەکانیان بردوە بۆ بارگای گروپە چەکدارەکان.