بەھۆی ھێرشکردنە سەر نوسینگەی دەمپارتی لە ئیستەنبوڵ دوو کەس دەستگیرکران

2024-09-29   |  
فۆتۆ: 
هادی
بەپێی ھەواڵی میدیاکانی باکوری کوردستان بەھۆی ھێرشکردنە سەر نوسینگەی دەمپارتی لە ناوچەیەکی ئیستەنبوڵ، دوو کەس دەستگیرکران

بەپێی ھەواڵی میدیاکانی باکوری کوردستان، رۆژی شەممە لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە ھێرشکراوەتە سەر نوسینگەی دەمپارتی لە ناوچەی سوڵتان غازی لە ئیستەنبوڵ، پۆلیسی ناوچەکەش دوو کەسی بە تۆمەتی ھێرشەکە دەستگیرکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێک لە ھێرشبەرەکان کە دەستبەسەرکراوە ئۆتۆمبیلەکەی تابلۆی ساختەی پێوە بووە، ھەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی تریش چڕکراوەتەوە.