یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بۆ تاوانەکانی لە کاتێکی گونجاودا دەبێت و بەو شێوەیەش دەبێت کە تاران دیاری دەکات.
محەمەد جەواد زەریف یاردەدەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی رایگەیاند، تاران لەسەر ئاستێکی سەرکردایەتی باڵا پلان بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل دادەڕێژێت و بە وردیش جێبەجێی دەکات، چونکە تاوانەکانی ئەو وڵاتە ھەموو سنوورەکانی بەزاندووە و ھۆکاری سەرەکی ئەنجامدانی تاوانەکانیشی ھاوکارییە بەردەوامەکانی ئەمریکایە بۆ ئیسرائیل.
وتیشی، ئیسرائیل ناتوانێت لە رێگەی تیرۆرکردنی سەرکردەکانەوە بەرەی مقاوەمە لاواز بکات، بەتایبەتیش کەسایەتییەکی وەک حەسەن نەسروڵا، چونکە سەدان و ھەزاران سەرکردەی تر جێگەیان دەگرنەوە و پلانەکانی تاسیبەت بە تۆڵەسەندنەوەش لەئیسرائیل بەھێزتر دەبن.