حوسیەکانی یەمەن رایدەگەیەنێت کوژرانی حەسەن نەسروڵا کارەساتێکی گەورەیە و بەشێوەیەک تۆڵەی لە ئیسرائیل دەکەنەوە پێشبینی نەکرابێت.
عەبدوڵا ناعمی ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەنساروڵای یەمەن کە بە حوسییەکان ناسراوە رایگەیاند، کوژرانی حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان یەکێکە لە گەورەترین ئەو کارەساتانەی کە تائێستا ناوچەکە بە خۆیەوە بینیبێتی، چونکە یەکێک بووە لە سەرکردە کاریگەرەکانی دژ بە ئیسرائیل و لە رێگەی چالاکییەکانیشیەوە ترسێکی گەورەی خستبووە دڵی ئەو وڵاتەوە.
وتیشی، ئاراستەکردنی مووشەکە بالیستییەکانیان لە یەمەنەوە سەرەتای توڕەییانە لە ئیسرائیل و بەشێوەیەک تۆڵەی حەسەن نەسروڵاش دەکەنەوە کە ئیسرائیل پێشبینی نەکردبێت و گەورەترین زیانیشی پێدەگەیەنن.