نوێنەری رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەڵێت ھەڵوێستی عیراق بەرامبەر کێشە و ئاڵۆزییەکانی فەلەستین و لوبنان شەرەفمەندانەیە.
موجتەبا حسێنی نوێنەری عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تاران بە ھەموو شێوەیەک ئامادەیە پشتیوانی سەرکردایەتی نوێی حزبوڵای لوبنان بکات و بەوردیش چاودێری پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل دەکەن کە لە دژی فەلەستین و لوبنان ئەنجامی دەدات، بەڵا م ئێران بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ رەوشەکە دەکات چونکە وڵاتە زلھێزەکانی وەک ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا پشتیوانی ئیسرائیل دەکەن و ئێرانیش بە تەنھا روبەڕوی ئەو چوار وڵاتە بووەتەوە.
وتیشی، لەسەرەتای دەستپێکردنی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە و لەچەند رۆژی رابردووشدا بۆسەر لوبنان ھەڵوێستی ھەموو وڵاتانی ناوچەکە و جیھانی دەرخست بەرامبەر ستەمکارییەکانی ئیسرائیل لەدژی خەڵی بێتاوان، بەڵام ھەڵوێستی عیراق بەرامبەر کێشە و ئاڵۆزییەکانی فەلەستین و لوبنان شەرەفمەندانەیە و شایەنی رێزگرتنە.