سەرۆک وەزیرانی عیراق بەھۆی زیادبوونی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە سەردانە رەسمییەکەی بۆ سعودیە دواخست.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەکەی، بڕیاربوو سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانێکی رەسمی بۆ سعودیە ئەنجام بدات و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە ئەنجام بدات، بەڵام بەھۆی زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بەتایبەتیش لە لوبنان، بڕیاریداوە سەردانکە بۆ کاتێکی تر دوابخات کە تائێستا کاتەکە دیاری نەکراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، گۆڕەپانی سیاسی ئێستای ھەرێمی و نێودەوڵەتی گرژی و ئاڵۆزییەکی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت و سەرۆک وەزیرانی عیراقیش بەو ھۆکارە سەردانەکەی بۆ سعودیە دواخستووە.