سەرۆکایەتی کۆماری عیراق رایگەیاند، ئیدانەی کوشتنی حەسەن نەسروڵا دەکەن و داوای ھەنگاوی بەپەلەش دەکەن بۆ راگرتنی شەڕی سەر غەززە و لوبنان.
فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق رایگەیاند، بە توندی ئیدانەی کوشتنی حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی و ھاوکار و دۆستەکانی دەکەن و ئیدانەی دەستدرێژیکردنەسەر گەلی لوبنانیش دەکەن کە بووەتەھۆی کوژران و برینداربوون و ئاوارەبوونی ھاووڵاتیان.
دەشڵێت، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبەرانبەر ئەو جۆرە ھێرشانە بێدەنگە و داوایان لێدەکەن ئەو خوێنڕێژییە رابگرن و ھەنگاوی بەپەلە و جددی بنێن بۆ وەستاندنی شەڕی غەززە، بۆئەوەی رێگری بکرێت لە ھێرشەکانی سەر لوبنان و فراوانبوونی شەڕەکە.